نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگەیاند ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جددی له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی شەممە 9-6-2018 نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان ، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كین گرۆس ، كۆنسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، شاندی میوان تیشكیان خستووەتەسه‌ر دوا پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچوون. هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرده‌وه و هیوایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه رێگر لە به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عێراق.
لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جددی له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات.