نوچەنێت
ئەمڕۆ لەلایەن دوو کەسەوە تەقە لە دادگای هەولێر دەکرێت. بەرپرسی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان-یش دەڵێت “دوو کەس دەستگیرکراون”.
ئەیاد کاکەیی، بەرپرسی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەبارەی رووداوەکەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لەدوای کاژێر 9:00 ئۆتۆمبێلێکی سەربازی، کە شۆفێرێک و کەسێکی دیکەی تێدابووە و هەردووکیان سەرباز بوون، لە پێش کابینەی عەریزەنووسەکان تەقەیان لە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کردووە”.
بەرپرسی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گوتی “وەک لقی هەولێری سەندیکا ئیدانەی ئەو کارە نایاسایی و نادەستوورییە دەکەین و خۆشبەختانە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون، تاوەکو ئێستاش لامان روون نییە کە هۆکاری ئەو تەقەکردنە چی بووە و ئەوانە کێن”.
