نوچەنێت: تایبەت
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-6-2018، دوای ھەشت مانگ، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران، یەکەم گەشت ئەنجامدرا. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت “دەرنگ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەهۆی کاری ئیداری کۆمپانیای ماهانەوە بووە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئومید محەمەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەت هەرێم، لەبارەی دەستپێکردنەوەی گشتەکانی نێووان سلێمانی و تاران، رایگەیاند، دەرنگ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەهۆی کاری ئیداری کۆمپانیای ماهانەوە بووە، بە پێی بڕیار و پلانی پێشووی کۆمپانیاکە، 10ی ئەم مانگە دیاری کرابوو، کە ئەویش ئەمرؤ بووە و دەستی پێکردەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندن دەڵێت، بۆ رێکخستنەوەی گەشت لە هێڵە ئاسمانییەکان پێویستی بە هەندێک رێکاری یاساییە، کە ئەمەش کاری زۆری پێویستە، بۆیە بەوشێوەیە درەنگ کەوتووە.