نوچەنێت:تایبەت
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم رایدەگەیەنێت، دەستەکەمان وەکو هەموو ساڵ و بۆنەکانی دیکە ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، لەجەژنی رەمەزاندا.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٢٤٣ هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان لەهه‌رێمی كوردستان کردووە، له ٧٠%ی گه‌شتیارانیش له خواروو- و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاتوون. داهاتیش له‌و ماوه‌یه‌دا ٧٣ ملیۆن دۆلار بووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیاران، رایگەیاند”دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم، وەکو هەموو ساڵ و بۆنەکانی دیکە ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لەجەژنی رەمەزاندا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانیش راسپێردراون دەست بەئامادەکاری خۆیان بکەن و لێژنەی پێویست دروست بکەن بۆ بە دواداچوون و پێشوازیکردن لە گەشتیاران”.
نادر رۆستی دەڵێت”بۆ هێنانی گەشتیاری زیاتر پەیوەندی بەکۆمەڵێک کۆمپانیای عێراقییەوەکراوە، ئەوانیش ئێستا لە سۆشیال میدیا ریکلامێکی زۆر دەکەن بۆ ئەوەی گەشتیار کۆبکەنەوە و بیهێنن بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها کار ئاسانی کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەتی هەێم بەگشتی، ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەگەر کێشە و گرفت و هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕونەدات گەشتیارێکی باش بێتە هەرێمی کوردستان “.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم، لە بارەی گرفتی بەردەم هاتنی گەشتیاران، گوتی”دوو کێشە هەیە یەکەمیان نه‌كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی كه‌ركوك و موسڵن، دووەمیان، ئێران ڕوسوماتی زۆری لەسەر هاوڵاتیانی خۆیان داناوە بۆ ئەوەی گەشت نەکەن، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی گەشتیاری ئێرانی”.