کێشەی سەرەکی نێوماڵی شیعە دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

چالاکێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە عێراقدا دەیبینم پرۆسەی شکستی ئیدارەدان و دەوڵەتداری تائیفی و شێعیە. دەشڵێت “پەرلەمان لەبری هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری، بە پێچەوانەوە هەڵسوکەوت دەکات”.   

رۆژی چوارشەمە ٦-٦-٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسەندکرد، بەپێی پڕۆژەیاساکەش ١٠٠%-ی دەنگەکان لە هەموو وێستگەکان بە وێستگە سووتاوەکانیشەوە جارێکی دیکە بەدەست هەژمار دەکرێنەوە و دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات هەڵدەوەشێندرێنەوە. هەروەها نۆ دادوەر دەخرێتە جێگەی کۆمیسیارەکان و لەجێگەی سەرۆکی کۆمیسیۆنەکان و لە هەر پارێزگایەکی عێراق دادوەرێک دادەنرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج شێخ نوری، چالاکی سیاسی سەربەخۆ، لە بارەی مەترسی و پێشهاتەکانی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لە سەر هەڵبژاردن رایگەیاند: لە ئێستادا هەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاری لە دەزگای تەشریعی (پەرلەمان) لە وڵاتدایە و لەوێشەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکار، بەڵام خودی دەزگاکە لە بری یارمەتی دان بۆ گۆڕانکاری، بە پێچەوانە هاوکاری دەزگای جێبەجێکارە بۆ مانەوەی. ئەوەی لە عێراقدا دەیبینم پرۆسەی شکستی ئیدارەدان و دەوڵەتداری تائیفی و شێعیە.

ئامانج شێخ نوری دەڵێت، کێشەی شێعە لە عێراق ئەوەیە، کە دوو مەرجەع هەیە، کە یەکێکیان سەر بە مەرجەعی سیستانییە و ئەوەی دیکەی شیعەکان سەر بە علی خامنەئین، کە مەرجەعییەتی “قوم”ە و بڕوایان بەویلایەتی فەقیهە، ئەوە جەوهەری جیاوازی ئایدیۆلۆجی ناوخۆیی شیعەکانی جیهانە. ئەم دابەش بوونە فیکرییە ماڵی شیعەی دابەش کردووە، کە ئەمەش لایەنە سیاسی و چەکدارەکانیشی دابەشکردووە. ئەمانە دژ بە کورد یەکدەنگن، بەڵام لە ناوخۆیان دژ بەیەکن و رەنگە ئەم ململانێیە، عێراق بەرەو نائارامی قووڵ بەرێت.

ئەو چالاکە سیاسییە لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە دەڵێ، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، براوە و دۆڕاو دەرکەوتووە و قورسایی لایەنەکان دەرکەوتووە و هەلایەنێک ئاستی خۆی دەزانێت. ئەو لایەنانەی، کە دۆڕاوون هۆکاری خۆی هەیە. لەوانەیە بابەتی تەزویر بوروژێنن بۆ ئەوەی دۆخێکی دیکە دروست بکەن.

ناوبراو پێیوایە، لە عێراق دەستی دەرەکی زۆر زۆر هەیە، و رێککەوتن زەحمەتە، کە دەبینین حەشدی شەعبی، حەشدی نیشتمانی، حەشدی تورکمانی و کورد چەکدارن و هەروەها داعش -یش. ئامانیش بە دەست هاوپەیمانانەوەیە، سوپای تورکیالە باکورەوە هاتووەتە ناوەوە، لە عێراقدا کۆڵانێکی سیاسی و سەربازی هەیە، کە ئەگەری هەیە ئەو سیراعە بگۆڕدرێ بۆ سیراعێک، کە کەس حەزی پێنەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com