هەڵوێستی وەزاەرتی ئەوقاف لەسەر مەلا مەزهەر

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وتەکانی مەلا مەزهەر، لە رێگەی مینبەرەوە نەبوو، بۆیە پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە هەیە، لەرووی ئیداری و یاسایی-شەوە.

كەناڵی سرووشت، کە كەناڵێكی ناوخۆییە ‌و مەلا مەزهەر خۆراسانی، خاوەنییەتی و لەماوەی رابردوودا لە بەرنامەیەكدا، ناوبراو وشەی دەیناسۆری بەرامبەر ژنان بەكارهێنا و بەگوێرەی رای هاونیشتمانیان، هانی فرەژنی داوە و سوکایەتی بە ژنان کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەبارەی هەڵوێستیان بەرانبەر سوکایەتی مەلامەزهەر بە ژنان، رایگەیاند: مەلا مەزهەر ئەو وتانەی لە تەلەفزیۆنەوە بووە و لە رێگەی مینبەرەوە نەبوو، بۆیە پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە هەیە، لەرووی ئیداری و یاساییەوە. هەروەها ئەو وەزارەتە لەو بارەیەوە بڕیاری خۆی داوە و تەلەفزیۆنەکەی راگرتووە.

نەبەز ئیسماعێل ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر مەلا مەزهەر لە مینبەری مزگەوتەوە ناوزڕاندن یان سوکایەتی بەرانبەر ژنان کردبایە، لیژنەیەکی ئیدارییمان هەیە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com