مەرجی کردنەوەی کەناڵەکەی مەلا مەزهەر ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای ئەوەی كەناڵی سرووشت، کە كەناڵێكی ناوخۆییە ‌و مەلا مەزهەر خۆراسانی خاوەنییەتی، بەهۆی سووکایەتیکردن بە ژنان لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە دادەخرێت و مەرجی کردنەوەشی بۆ دیاری کراوە.

كەناڵی سرووشت كەناڵێكی ناوخۆییە ‌و مەلا مەزهەر خۆراسانی، خاوەنییەتی و لەماوەی رابردوودا لە بەرنامەیەكدا، ناوبراو وشەی دەیناسۆری بەرامبەر ژنان بەكارهێنا و بەگوێرەی رای هاونیشتمانیان، هانی فرەژنی داوە و سوکایەتی بە ژنان کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەممەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن، لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی بڕیاری داخرانی کەناڵی سرووشت راگەیاند “لەبەرئەوەی مەلا مەزهەر خۆراسانی، لە كەناڵی سرووشت سوكایەتی بە ژنان كردووە، بڕیارمانداوە كەناڵەكەی دابخەین و سبەی (یەكشەممە، 9-6-2018) بڕیاری داخستنەكە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، داخستنی ئەو كەناڵە تاوەكو كاتێكی نادیارە و دەبێ بۆ كردنەوەی كەناڵەكە، نووسراوی وەزارەتی ئەوقاف بێنێت، هاوكات پەیمانیش بدات، كە جارێكی دیكە لە كەناڵەكەیەوە سوكایەتی بە كەس نەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com