زانیاری ورد لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی سلێمانی

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویداوە، بەڵام زیانی نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە 9-6-2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر  بە دووری 18 کیلۆمەتر لە سلێمانی، ڕوویداوە.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 2 و 42 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە، ھاوڵاتییانیش ھەستیان پێی کردووە، زیانیشی نەبووە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسی ھەرێمی کوردستان:

Image may contain: text

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com