گاردیان: عەفرین لە گەڵ مەترسی گەورە بەرەوڕوویە

0

نوچەنێت-گاردیان

رۆژنامەی گاردیان لە راپۆرتێکی خۆیدا دەڵێت، هاتنی دەموچاوی نامۆ و خەڵکی بیانی بۆ عەفرین دوای ئەوەی، کە لە لایەن سوپای تورکیاوە داگیر کرا، ئەم شارەی لە گەڵ مەترسی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بەرەوڕوو کردۆتەوە.

راپۆرتەکەی گاردیان، کە لە شاری عەفرین ئامادە کراوە، لە سەر زاری دانیشتوانی کوردی شارەکە باس لەوە دەکات، کە دوای داگیرکرانی شارەکە، بە لێشاو بنەماڵەی عەرەبی هاتوونەتە عەفرینەوە، کە زۆربەیان سەر بە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتن.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی گاردیان، گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین لە گەڵ دژایەتی کوردەکان بەرەوڕوو بۆتەوە و ئەمەش مەترسی و تەنگژەی دیکەی بەدواوەیە.

گاردیان لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی نووسیویەتی: عەفرین، کە سەردەمانێک شوێنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی کورد و عەرەب بوو، ئێستا بۆتە قوربانی بەرژەوەندی و ململانێی وڵاتانی سوریا، روسیا، تورکیا و ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com