نوچەنێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق تەعەدایە لە دەنگی هاوڵاتیان، ئەمە کەسانێک، کە دەنگیان نەهێناوە و لە پشت دەرکردنی ئەم بڕیارەوەن.
رۆژی چوارشەممە 6-6-2018، پەرلەمانی عێراق بڕیارید دەنگەکانی بەدەست هەژمار بکرێنەوە و بەرپرسانی دادوەر بە جێگەیان دابنرێت و دەنگەکانی دەروەی وڵات، ئاوارەکان و تایبەت هەژمار نەکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەی رەتکردنەوەی دەنگی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکان و تایبەت، رایگەیاند: ئەم بڕیارە تەعەدایە لە دەنگی هاوڵاتیان، ئەمە کەسانێک کە دەنگیان نەهێناوە و لە پشت دەرکردنی ئەم بڕیارەوەن، کە دەنگی کەمپەکان، دەرەوە و تایبەت هەژمار نەکرێ، بێڕێزییە بەرانبەر هاوڵاتی.
عەلی عەونی ئاماژەی بەوەدا، کە لە رەتکردنەوەی دەنگی ئاوارە و دەرەوەی عێراق تەنیا کورد زەرەمەند نییە و لایەنەکانی دیکە زۆرتر زەرەرمەند دەبن. گوتیشی “ئێمە وەک پارتی لەیەکەم دەنگدانی تایبەت رامانگەیاند، کە دڵنیا نین لە دەنگدانە و گلەییمان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت هەبوو لە سلێمانی و بە بەڵگەوە لای خۆشمان هەڵمانگرتووە”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، پارتی بۆ لایەنەکانی دیکەی روونکردەوە، کە هەر لایەنێک گلەیی هەیە لە دهۆک و هەولێر، دەتوانن بە دەست دەنگەکان هەژمار بکەنەوە، لەم بارەیەوە کێشەمان نەبووە، بەڵام کێشەی ئێمە ئەوەیە، کە دەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان هەرێم هەڵدەوەشێنییەوە، با حەشدی شەعبیش دەنگەکانی هەژمار نەکرێ.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دەنگی ئاوارەکانی موسڵ عەلی عەونی گوتی “هیچکات خەڵک لەو ناوچەیە بەوشێوەیە نەهاتووە بۆ دەنگدان، کە نزیکەی 80٪ دەنگیان دا و عەرەبەکان دەنگیان نەدا، ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێ، کە ئەوان مەبەستیانە لەو ناوچەیە کورد براوە نەبێ و ئێمە نەبینە لیستی یەکەم لە موسڵ، تەنانەت بەوەشەوە بە رێژەیەکی زۆر دەنگەکانیان هەژمار نەکرد.