نوچەنێت
ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبوونەوە و هه‌ڵوه‌شاندنەوە‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان رەتکردەوە.
ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 7-6-2018)، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له هه‌ولێر کۆبوونەوە و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان تاوتوێكرا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه.
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پارتی و یەکێتی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان ره‌تكرده‌وه و جه‌ختىان له‌وه‌كرده‌وه، كه به‌پێى ده‌ستوور هه‌ر هاوڵاتییه‌ك مافى ده‌نگدانى هه‌یه و ناتوانرێت ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بكرێت و ده‌بێ رێز له‌و مافه ده‌ستوورییه بگیرێت.
ده‌قی راگه‌یێندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسی پارتى و یه‌كێتی:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/6/2018، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان تاووتوو كرا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی ته‌بایى و یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ره‌تكرده‌وه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌پێى ده‌ستوور هه‌ر هاوڵاتییه‌ك مافى ده‌نگدانى هه‌یه و ناتوانرێ ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بكرێت و ده‌بێ رێز له‌و مافه ده‌ستوورییه بگیرێت.
كۆبوونه‌وه دووپاتىكرده‌وه، كه لە جیاتی رێزگرتن له رۆڵى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعش و پێ‌زانین بۆ ئەو هەموو قوربانى و قارەمانییەتییە زۆره‌ی نواندوویانه، کەچی به بڕیارێكى ئینفیعالیى په‌رله‌مانى عێراق، مافی دەنگدانی لێ سەندراوەتەوە.
كۆبوونه‌وەكه دۆخى ناوخۆى كوردستان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوەست به دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێکرد.