پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆکانی ئەم وڵاتانە دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) دەکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “وەزارەتەکەمان بەپێى ستاندار و پێوەرە جیهانییەکان و ریزبەندییە جیهانییەکانى زانکۆکان، لەماوەیەکى نزیکدا دەست دەکات بە پرۆسەى پێداچونەوە بە لیستى زانکۆکانى وڵاتانى (تورکیا و ئێران) لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان دەکرێ بەتایبەت بۆ ئەو خوێندکارانەى دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن”.

 گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا گوتیشی “بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت دواى ئەنجامدانى پرۆسەى پێداچونەوە بە لیستى نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى ئەو دوو وڵاتە، لیستى زانکۆ پەسەندکراوەکانى تورکیا و ئێران بڵاودەکاتەوە”.

عەباس ئەکرەم دەڵێت “ئامانج لە پێداچونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێران، رەچاوکردنى کواڵێت و بنەما و پێوەرى زانستی و خوێندن و دەستەبەرکردنى پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەى، کە لەسەر ئاستى دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزرکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندکاران، کە بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵات سەردانى زانکۆکانى ئەم دوو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com