نوچەنێت
مەسعود بارزانی لەبارەی ساڵڕۆژی دەستنیشانکردنی رۆژی ریفراندۆم، لە تویتێکدا، دەڵێت “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-6-2018، مەسعود بارزانی، لە بارەی ڕۆژی دەستنیشانكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆمەوە، لە پێگەی فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی “ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە، ڕۆژی دەستنیشانكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆمە”.
بارزانی، لە تویتەکەدا، رایگەیاندووە “سوپاس و پێزانینم بۆ ئەوانەی پەشیمان نەبوونەوە و خۆیان نەچەماند”.
ساڵى رابردوو، مەسعود بارزانى، سهرپهرشتى كۆبوونهوهیهكى فراوانى لایهنه سیاسییهكانى كرد و له كۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا، رۆژى 25ى ئهیلوول ریفراندۆمی سهربهخۆیى كوردستان ئهنجام بدرێت. هەروەها ریفراندۆمەکە رێژەی زیاتر لە 92% هاوڵاتیانی کوردستان بەهەموو ناوچەکانەوە دەنگیان بە بەڵێ دا.
