بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای کورد درا

0

نوچەنێت

لە دوای بڕیاری دەستگیرکردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت، بڕیاری دەستگیرکردنی پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک-یش درا. 

لە بڕیارێکدا، کە بەرواری 23-5-2018ی لەسەر، دادگای کەرکوک، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکوک بەهۆی پڕۆژەی ھەڵۆی کەرکوک -ـە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.

هەروەها لە بڕیارەکەی دادگای کەرکوک، کە دادوەر سەباح محەممەد، بڕیاری دەستگیرکردنەکەی واژۆ کردووە هاتووە: دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت.

دادوەر سەباح محەمەد، هەمان ئەو دادوەرەیە، کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com