بەرەی تورکمانی لە ژمارەی کورسییەکانی ناڕازییە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی بەرەی تورکمانی رایدەگەیەنێت، ئێمە ناڕازین لە ژمارەیە لە دەنگەکانمان، کە راگەیەندراوە. دەشڵێت “دەبوایە پێنج کورسی بهێنین”.

لە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان چ براوە و چ دۆڕاو، بە دەنگی بەرز دووپاتیان دەکردەوە، کە لە دەنگەکانیان دزراوەکانیان خۆش نابن و سکاڵایان تۆمارکرد و چاوەڕی هەنگاوی کردارین و داوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکانن بەدەست، کە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا هەموو سندووقی وێستگەکان بەدەست هەژمار بکرێنەوە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی لەبارەی رێژەی دەنگەکانیان لەم هەڵبژاردنەی دوایی رایگەیاند: ئێمە ناڕازین لە ژمارەیە لە دەنگەکانمان، کە راگەیەندراوە و چاوەڕوانمان دەکرد زۆر لەوە زیاتر دەنگ بهێنین. گوتیشی “ئێستا سێ کورسی پەرلەمان- مان بەدەستهێناوە، بەڵام پێمانوایە دەبوایە پێنج کورسی بوایە.

لەبارەی کاردانەوەیان بەرانبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی دەڵێت “ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕوان دەکەین بزانین ئەنجامی سکاڵاکەمان چی دەبێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com