بەم هۆکارە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک درا

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە كەركوك، دەستی سیاسی لە پشتە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی یەکشەممە ٣-٦-٢٠١٨، بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک هەڵوەشایەوە، ئەم لە کاتێکدایە ئەم بەڕێوەبەرایەتییە تاکو پێش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، بەشێوەیەکی زۆر چالاک ئەمنییەتی پارێزگاکەیان پاراستبوو.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك، لەبارەی هەوڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان راگەیاند: مەبەست لە هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، تەنیا مەبەستی سیاسی لە پشتە، چونكە ئەو بڕیارە لە عێراقدا تەنیا بۆ پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك دەرچووە و ئێمەش ئێستا فەرمانی دەستگیركردنمان بۆ دەرچووە،

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك دەشڵێت ” بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە بە هۆی بەشداریمان لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا كردووە و دواتر لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە كەركوكمان بەجێهێشتووە”.

عەمید سەرحەد قادر گوتیشی “پیلانێك لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هەر هەبووە لەسەر ئەوەی، كە بەڕێوەبەرایەتییەکە نەهێڵن، سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتییەوە بچووكیان كردەوە بۆ بنكە و پاشان كردیان بە بەشێك لەناو بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی كەركوك، ئێستاش بەوەش دیارە دڵیان ئاوی نەخواردوەتەوە بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵیانوەشاندوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com