فیدراسیۆنی پەنابەران هۆشداری دەداتە ئەوانەی کۆچ دەکەن

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان، دوا لە پەنابەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بەشێوەی نایاسایی کۆچ دەکەن خۆیان بەسووری لەقەڵەم نەدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەو پەنابەرانەی، کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشێوەی نایاسایی دەیانەوێت کۆچ بکەن، پێویستە زانیاری راست و دروست بدەنە دەزگا ئەمنیەکان، چونکە ناکرێت ئەمان خۆیان عێراقی بن و خەڵکی هەرێمی کوردستان بن، بەڵام خۆیان بە سووی لە قەڵەم بدەن”.

ئاری جەلال، گوتیشی “هۆکاری هەرە سەرکی دیپۆرتکردوەی ئەو هاوڵایە کوردانەی، کە دیپۆرتی سوریا دەکرێنەوە ئەوەیە کە خۆیان بەهاوڵاتی سووری لەقەڵەم داوە”.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا بڕیارێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پێشگرتن لەلێشاوی پەنابەران، ئەو پەنابەرانەی دەستگیر دەکرێن و دەیانەوێت بەشێوەیەکی نایاسایی بڕۆن، بڕیارە دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان بکرێنەوە، بۆیە ئەوانەی زانیاری نادرووست دەدەنە دەزگا ئەمنیەکان تووشی کێشە دەبن.

هەروەها دەڵێت “لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو سوریا شەڕ و کوشتارێکی زۆری تێدایە، کۆمەڵێک بەنابەری هەرێم، دیپۆرتی سوریا کراون و لەماوەی ڕابردوو توانراوە ئێمە بیانگەڕێنینەوە بۆ کوردستان، بەڵام رەنگە بۆ لەمەودوا کەمێک قورس بێت بەو پێییەی لەئێستادا چەندین گروپی جۆراوجۆر لەسوریا هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com