نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە حکومەت لە چاکسازیکردن جددیە و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات. دەشڵێت “ئێمە ئیرادەیەکی جددیمان بۆ چاکسازی ھەیە، بەتایبەتی لە سیستەمی کارگێڕیدا”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6-6-2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی حکومەتی ئەلیکترۆنی، لە شاری هەولێر، رایگەیاند “پێویستە رۆتین لە فەرمانگە و دەزگاکانی حکومەت نەمێنێت”.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، پێویستە لە فەرمانگەکان هەڵسوکەوتێکی باش لەگەڵ هاوڵاتیان بکرێت و لە دەروازە و فڕۆکەخانەکانیش بەشێوەیەکی جوان مامەڵە لەگەڵ میوانەکان بکرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی هەیە و بەردەوامیش دەبێ لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازیکردن لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات بە کوالێتییەکی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتەوە رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ لە چەند فەرمانگەیەکی دهۆک دەستی بەو هەنگاوە کردووە و سەرکەوتووش بووە و ئەوەش نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی ھەمان سیستەم لە سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
ناوەڕۆکی گوتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
حکومەت ئیرادەیەکی جددی بۆ چاکسازی ھەیە و بەردەوامیش دەبە ھەموو شێوەیەک سوورە لەسەر چاکسازیی کارگێڕی و سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ قۆناغێکی باشتر. پێشکەشکردنی باشتر و ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتییان بە کوالێتیی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە.
سەرکەوتنە لە دامودەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ کە نمونەیەکی باشە، بۆ ئەوەی ھەمان سیستەم لە سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
نەھێشتنی ڕۆتین و بەڕێوەچوونێکی ئاسان و سادە و بێگرفتی کارەکان، ڕاییکردنی مامەڵەکان بە کات و تێچوونێکی کەم و کوالێتییەکی بەرز بۆ ھەموو ھاووڵاتییان لە ھەر کوێی کوردستان بن، دەبێ ئامانجی سەرەکیی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت.
دەمانەوێ لە ھەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زۆر بە جددی کار بۆ سەرجەم مامەڵەکانی ھاووڵاتییان بکرێ.
ئێمە ئیرادەیەکی جددیمان بۆ چاکسازی ھەیە، بەتایبەتی لە سیستەمی کارگێڕیدا.
ئەم سیستەمە لە گەشتوگوزار لە ٢٠١٤ و لە ھاتووچۆی دھۆک لە ٢٠١٥ جێبەجێکراوە، کە ھەرێمی کوردستان لە دەستپێکی شەڕێکی قورسی تیرۆر و ھەروەھا لەنێو قەیرانێکی سەختی دارایی بوو.
سیستەمێک پەیڕەو بکرێ، کە ھاوڵاتیان بێزار و ماندوو نەکات و ھەموو کار و مامەڵەکان بە کەمترین کات و تێچوون و کەمترین بەدواداچوون بەڕێوە بێت.
دەبێ ھەڵسوکەوتێکی باش لەگەڵ ھاوڵاتیاندا بکرێت و کلتوورێکی بەرزی مامەڵەکردنی لەگەڵدا بکرێت، بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئێمە دەزانین ھاوڵاتیان چەند ماندوو دەبن و دەبێ چەند ژوور و فەرمانگە بکەن تا مامەڵەیەک بەڕێوەبچێت، ئێمە دەبێ لەم سیستەمە ڕزگارمان ببێت لەم وڵاتە، ناکرێ ھاوڵاتیانی ئێمە ئێستاش ھێندە بەدەست ئەم ڕۆتینیاتەی لە سیستەمی کارگێڕیدا ھەیە، بێزار ببن. دەبێ ھەوڵ بدرێ بە باشترین شێوە مامەڵەکانی ھاوڵاتیان بەڕێوەبچێت.
دەزانین ھەموو مامەڵەکان پەیوەندی بە فەرمانگەکان و سیستەمەکانەوە نییە، ھەندێکجار یاساکان ھاوکاری ڕۆتینن، ئەمەش دەبێ چارەسەر بکرێ، بۆ ئەمە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کار دەکەین، تاوەکوو پێداچوونەوە بە یاسا و ڕێنماییەکاندا بکرێ و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەلیکترۆنی بخەنە خزمەتی ڕاییکردنی مامەڵەکان.
بە ھەموو شێوەیەک سوورە لەسەر چاکسازیی کارگێڕی و سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ قۆناغێکی باشتر. پێشکەشکردنی باشتر و ئاسانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان بە کوالێتیی بەرزتر و تێچووی کەمتریشەوە.
سەرکەوتنە لە دامودەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ کە نموونەیەکی باشە، بۆ ئەوەی ھەمان سیستەم لە سەرجەم دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
حکوومەت ھەوڵدەدات ژێرخانێکی ئەلیکترۆنیی تۆکمە دابمەزرێنێت.
نەھێشتنی ڕۆتین و بەڕێوەچوونێکی ئاسان و سادە و بێگرفتی کارەکان، ڕاییکردنی مامەڵەکان بە کات و تێچوونێکی کەم و کوالێتییەکی بەرز بۆ ھەموو ھاووڵاتییان لە ھەر کوێی کوردستان بن، دەبێ ئامانجی سەرەکیی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت.
دەمانەوێ لە ھەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زۆر بە جددی کار بۆ سەرجەم مامەڵەکانی ھاوڵاتییان بکرێ.
ئێمە ئیرادەیەکی جدیمان بۆ چاکسازی ھەیە، بەتایبەتی لە سیستەمی کارگێڕیدا.
ئەم سیستەمە لە گەشتوگوزار لە ٢٠١٤ و لە ھاتوچۆی دھۆک لە ٢٠١٥ جێبەجێکراوە کە ھەرێمی کوردستان لە دەستپێکی شەڕێکی قورسی تیرۆر و ھەروەھا لەنێو قەیرانێکی سەختی دارایی بوو.
سیستەمێک پەیڕەو بکرێ کە ھاوڵاتیان بێزار و ماندوو نەکات و ھەموو کار و مامەڵەکان بە کەمترین کات و تێچوون و کەمترین بەدواداچوون بەڕێوە بچێت.
دەبێ ھەڵسوکەوتێکی باش لەگەڵ ھاوڵاتییاندا بکرێت و کلتوورێکی بەرزی مامەڵەکردنی لەگەڵدا بکرێت، بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئێمە دەزانین ھاوڵاتیان چەند ماندوو دەبن و دەبێ چەند ژوور و فەرمانگە بکەن تا مامەڵەیەک بەڕێوە بچێت، ئێمە دەبێ لەم سیستەمە ڕزگارمان ببێت لەم وڵاتە، ناکرێ ھاووڵاتییانی ئێمە ئێستاش ھێندە بەدەست ئەم ڕۆتینیاتەی لە سیستەمی کارگێڕیدا ھەیە، بێزار ببن. دەبێ ھەوڵ بدرێ بە باشترین شێوە مامەڵەکانی ھاووڵاتییان بەڕێوە بچێت.
دەزانین ھەموو مامەڵەکان پەیوەندی بە فەرمانگەکان و سیستەمەکانەوە نییە، ھەندێکجار یاساکان ھاوکاری ڕۆتینن، ئەمەش دەبێ چارەسەر بکرێ، بۆ ئەمە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کار دەکەین، تاوەکوو پێداچوونەوە بە یاسا و ڕێنماییەکاندا بکرێ و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەلیکترۆنی بخەنە خزمەتی ڕاییکردنی مامەڵەکان.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی، ئەوەیە و ئامانجیەتی وەک وڵاتانی پێشکەوتوو، تا دەکرێ، زۆربەی مامەڵەی ھاوڵاتیان بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەوە و لەسەر لاپتۆپێک ئەنجام بدرێت. حکومەتی ئەلیکترۆنی دەبێ خاوەنی ژێرخانێکی ئەلیکترۆنی تۆکمە بێت، تاوەکوو ڕەزامەندیی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەکوو (ئایزۆ) بەدەست بھێنێت. ھەروەھا ڕەزامەندیی ھاوڵاتیانیش بەدەست بھێنێت.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکات و بەردەوام لە ھەوڵدا دەبێ، کە کاری ھەموو دامەزراوەکان بگەیەنێتە ئەو ئاستەی ئەم بڕوانامەیە بە ھەموو دامەزراوەکان بدرێت.
وەک چۆن پێشتر لە بواری وزەدا کۆمپانیای (دیلۆیت)مان ھێنایە کوردستان و لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی، چاکسازیمان لە بواری بانکدا کرد، لە ھەموو بوارەکانیشدا ئەم کارە دەکەین.
ئەمڕۆ ئێمە لە قۆناغێکی تەواو نوێ داین. دوای ساڵی ٢٠١٤، قۆناغێکی نوێ دەستی پێ کردووە، سوپاس بۆ خوا بە خۆڕاگری ھەمووان، توانیمان داعش تێکبشکێنین، ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ لە عێراق دەستیپێکردووە، ھەوڵ دەدەین پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا ئاسایی بکەینەوە بە جۆرێک، کە لەگەڵ خەباتی کوردستاندا بگونجێت.
کوردستان خاوەنی سەرمایەیەکی یەکجار زۆری مرۆییە، خاوەنی ژێرخانێکی زۆر گەورەیە، بەڵام زۆر گرنگترە، کە ژێرخانێکی کارگێڕیی گەورە و رێکوپێک لەم وڵاتە دروست ببێت، باڵاخانە گرنگە، بەڵام ژێرخانی ئیداری گرنگترە.
ئێمە لەوەدا زۆر بەداخەوەین، کە ئەم ژێرخانە درووست بکەین. ئەوەی ئەمڕۆ لەم مەراسیمە بەشدارین، رەنگە خەڵکێک بە بچووک سەیری بکات، ئەمە ئەو چاکسازییەیە، کە زۆر جەختی لەسەر دەکەینەوە.
ئەگەر وەکوو تیم و پێکەوە کار بکەن، سەرکەوتن بەدەست دەھێنن، بەڵام ئەگەر یەک بە یەک و ئەنانیەت لە ئیشەکاندا ھەبێت، ئەوا سەرکەوتن زەحمەت دەبێت.