لە ناوچەیەکی کوردستان دوو پلەداری سوپای پاسداران کوژران

0

نوچەنێت

شەوی ڕابردوو لە نێوان هێزیکی چەکدار و سوپای پاسدارانی ئێران، لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشت، شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو پلەداری هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشت لە نێوان هێزیکی چەکدار و سوپای پاسداران شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە و دووپلەداری هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

ماڵپەڕی میهر-ی ئێران هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و لەم بارەیەوە دەڵێت، کە کاتژمێر 11:10 خولەکی شەوی سێشەممە 5 لە 2018-6-5 لە نزیک گوندێ (بێوران)ی سەر بە سەردەشت لە نێوان هێزێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران شەڕ و پێکدادان روویداوە.

هەرچەند باس لە برینداربوونی چەند کەسی دیکە دەکەن و لە شەوی ڕابردووەوە هەتا ئێستا ناوچەکانی سەردەشت و بەتایبەت ناوچەی بێوران ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر. هەروەها باس لەوە دەکڕی، ئەفسەرێک بەناوی “یوسف پیرانە” پلەدارێکی دیکەی سوپا بەناوی “مەحبووب قوربانی” کوژراون.

تا ئێستا هیچ پارت و حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران (کوردی) ئەو هێرش و پێکدادانەیان نەگرتووەتەوە ئەستۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com