نوچەنێت: تایبەت
قایمقامی شنگال رایدەگەیەنێت، خەڵکی شنگال پێویستی بە خزمەتگوزارییە تاکو بگەڕێنەوە، نەک تەنیا هێزی سەربازی فەرمی.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەى ئەمریکا لە چیاى شنگال بەردەوام لە زیادبوونە و تا ئێستا ژمارەیان نزیکەى ١٥٠ کەس دەبێت و بە کاروانێکى ٢٠ ئۆتۆمبێلى گەیشتوونەتە جێ، بەشى زۆریان راوێژکارى سەربازین”.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، لەبارەی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە گەڕانەوە ئاوارەکان رایگەیاند: هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ چیای شنگال باشە و لەوانەیە ببێتە هۆی ئارامی لە ناوچەکە و پاراستنی لە گروپی تیرۆرستی لە نێوان سوریا و عێراق.
قایمقامی شنگال دەڵێت، خەڵکی شنگال پێویستی بە خزمەتگوزارییە و ئاوەدانکردنەوەیە، تاکو بگەڕێتەوە شنگال، نەک تەنیا هێزی فەرمی، ئەگەرنا چی لە هێزی سەربازی بکەن، لە کاتێکدا هیچ خزمەت گوزارییەک لە شارەکەدا نییە.