چ هۆکارێک لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە هەیە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە میزاج دەزانم، کە هەندێک لە بازرگانەکان نرخەکان بەرز دەکەنەوە.

رۆژانە لەكاتی ئاساییدا هەرێمی كوردستان پێویستی بە 6 ملیۆن ‌و 500 هەزار لیتر بەنزین هەیە، بە جۆرێك پارێزگای هەولێر رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە دوو ملیۆن‌ و 600 هەزار لیتر‌ و سلێمانی پێویستی بە  دوو ملیۆن‌ و 300 هەزار لیتر‌ و دهۆك پێویستی بە یەك ملیۆن ‌و 500 هەزار لیتر هەیە. واتە هەر ئۆتۆمبێلێك لە كوردستان رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 6.5 لیتر بەنزین دەبێت.

لە لێدوانیکی تایبەت بە نوچەنێت، سازگار دڵشاد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین رایگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە میزاج دەزانم، کە هەندێک لە بازرگانەکان نرخەکان بەرز دەکەنەوە ئەگەرنا بۆ لە شارەکانی دیکە نرخەکەی وەک خۆیەتی.

سازگار دەڵشاد دەڵێت “ئەمە لە بەرژەوەندی بازرگانەکانە و هیچ هۆکارێک لەپشت ئەوە نابینم، کە بەو شێوەیە نرخەکە بەرز بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com