نوچەنێت-الحیات
رۆژنامەی “الحیات”ی لەندەن لە سەر زاری دوو گەورە بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەم پارتە پێشنیاری پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی رەتکردۆتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥-٦-٢٠١٨، رۆژنامەی الحیات ئاشكرای کرد، کە مەسعود بارزانی، پێشنیاری پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی رەتکردۆتەوە.
الحیات ئاشکراشی دەکات، لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم پێشنیارە خراوەتەڕوو، بەڵام بارزانی لەو رووەوە، کە بە دوای مافی کوردەکان و دەستەبەرکردنی ئەو مافەیە، نایهەوێ هیچ پۆستێک بە دەستەوە بگرێت. هەر بۆیەش پێشنیاری پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی رەتکردۆتەوە.
الحیات ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیگەرانییەک بە نیسبەت ئەم پۆستەوە هەیە، یەکێتی نیگەرانە بە رێککەوتنی لایەنەکانی دیکە، کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری دیاری بکرێت.
جێی ئاماژەیە رۆژنامەی الحیات پێشتر رایگەیاندووە، کە فواد مەعسوم، کاندیدێکی دیکەی ئەم پۆستەیە.