مالیكی: توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت عێراق دابه‌ش بكه‌ن
نوچەنێت . رووداو- هه‌ولێر
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، توركیا و هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی (بین قوسین)ی كه‌ناڵی (سۆمه‌ریه) په‌خشده‌كرێت، رایده‌گه‌یێنێت توركیا له رێگه‌ی”سه‌فقه‌یه‌ك” له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ عێراق دابه‌ش بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی” هه‌ر ئه‌ویش داوای له توركمان كردووه كه ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕن له‌سه‌ر كوردستانی بوونی كه‌ركووك”.
نوری مالیكی پێیوایه ده‌ستوه‌ردانی توركیا له كاورباری ناوخۆی عێراق ده‌رگا له‌به‌رده‌م وڵاتانی دیكه ده‌كاته‌وه، تاوه‌كو ئه‌وانیش ده‌ست له كاوربای ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن.
مالیكی په‌نابردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ كێشه‌كانی عێراق و داوا له هاوبه‌شه‌كانی ده‌كات له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌و بژارده‌یه رازی بن. هاوكات مالیكی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بژارده‌كانی “تائیفی” و “دابه‌شبوون” ره‌تده‌كاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.
نه‌هرۆ محه‌ممه‌د
