هۆکاری هەرزان فرۆشکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایدەگەیەنێت، جووتیارانی هەرێم بەهۆی نائۆمێدییان لە وەرگرتنەوەی پارەکانیان لە لایەن بەغداوە، بە ناچاری بەرهەمی گەنمیان بە هەرزانتر دەفرۆشن. دەشڵێت “حکومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانەوە ئاوڕیان لێناداتەوە”.

بەپێی زانیارییەكان، جووتیار و بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بە نرخێكی هەرزان گەنم لە جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكڕن و لە ناوچەكانی خۆیان بە نرخێكی زیاتر، بە ناوی گەنمی خۆیان دەیبەنە سایلۆكان و دەیفرۆشنە حكومەتی عێراق”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، غەریب مستەفا، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پەرەلمانی کوردستان، لەبارەی هەرزان فرۆشکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێم، رایگەیاند: جووتیارانی هەرێم بەهۆی نائۆمێدییان لە وەرگرتنەوەی پارەکانیان لە لایەن بەغداوە، بە ناچاری بەرهەمی گەنمیان بە هەرزانتر دەفرۆشن بە بازرگانە عەرەبەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.

غەریب مستەفا دەشڵێت، ساڵی پار زۆر هەوڵماندا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بێ ئەنجام بوو، چوونکە لە گەڵ حکومەتی کۆبوونەوەمان کرد و نەتوانرا کێشەکەیان چارەسەر بکەین.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەکات، کە حکومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانەوە هیچ هاوکارییەکی چووتیارانی نەکردووە و ئاوڕیان لێناداتەوە، بۆ کاریگەری لە سەر ئاسایشی خۆراک دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com