نوچەنێت: تایبەت
گوتەبێژی بەرەی تورکمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستگیرکردنی رێبوار تاڵەبانی پەیوەندی بە بابەتی سیاسییەوە نەبووە و تەنیا ئیداریی بووە. دەشڵێت “بۆخۆی کێشەکەی کردۆتە سیاسی”.
رۆژی ٣-٦-٢٠١٨ دادگایه‌ك له كه‌ركوك بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ركرد. رێبوار تاڵه‌بانی-ش راگه‌یاند، كه به‌ره‌ى توركمانى له پشت ئه‌و گوشارانه بووه بۆ سه‌ر ده‌سته‌ى نه‌زاهه تا له دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌ربكرێت. رۆژی دواتر رێبواری تاڵه‌بانی گوتی، كه ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌ی بۆ ده‌ركرابوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی مەهدی، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی و هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر ئەو پارتە، لەبارەی گوتەکانی رێبوار تاڵەبانییەوە بەوەی کە بەرەی تورکمانی لەپشت گوشارەکانەوەن، رایگەیاند: ئەو راست نییە چونکە بابەتەکە ئیدارەییە و سیاسی نییە، هەروەها راپۆرتی بەشی مالی هاتووە و تۆمەتبارە و لەسەر ئەوە فەرمانی بۆ دەرکراوە.
عەلی مەهدی دەڵێت، کێشەکەش ئەوەیە کە رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەتە، بەڵام ئەو وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ماف و ئمتیازاتی وەرگرتووە، کە سەرجەمی لە سێ چوار ساڵدا، دەکاتە ١٠٠ ملیۆن دینار زیادەی وەرگرتووە، بۆیە پاش راپۆرتی مالی، ئەو بڕیاری لەسەر دراوە.
گوتەبێژی بەرەی تورکمانی گوتیشی “ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تاڵەبانی خۆی کێشەکە بە سیاسی دەکات”.