ئەوانەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەسەر هەڵبژاردن پەرەپێدەدەن کێن؟

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لەناو پەرلەمانی عێراق دەگوزەرێ، پێمانوایە هیچ لایەنێکی یاسایی تێدا نییە، چاوەڕێی دادگای فیدراڵی دەکەین بڕیاری خۆی بدات. دەشڵێت “ئەو پەرلەمانتارانەی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارە دەرنەچوون، ئەم بابەتانە دەوروژێنن”.  

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢-٥-٢٠١٨، عێراق پێشێوی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا، تا ئێستاش بەهۆی ئەو پشێویەوە، دەنگەکانی چەند وێستەگەیەک نەگەیشتوونەتە  کۆمسیۆن. هەروەها لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەم و رۆژی شەممەش خوێندنەوەی دووم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کرد، بڕیارە سبەینێ، ئەگەر رێژەی یاسایی تەواو بکرێت دەنگی لەسەر بدرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خۆشەوی خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەرمانی عێراق، سەبارەت بە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رایگەیاند “ئیمەش وەکو پارتی دیموکراتی گلەیمان هەیە لە هەڵبژاردنەکە و لە هەندێک شوێن سکاڵامان تۆمارکردووە، ئێمە چاوەڕێی وەڵامی کۆمسیۆن و رێکارە یاساییەکان دەکەین، بۆ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە”.    

خۆشەوی خەلیل دەڵێت “ئەوەی ئێستا لەناو پەرلەمانی عێراق دەگوزەرێت و ئەو بڕیارانەی دەردەچن، ئێمە پێمانوایە هیچ لایەنێکی یاسایی تێدا نییە و چاوەڕێی دادگای فیدراڵی دەکەین، بڕیاری خۆی لەسەر ئەم بابەتە بدات، بۆ ئەوەی راستی و دروستی ئەم پرسە لە ڕووی یاسایییەوە یەکلایی بکرێتەوە”. 

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە زۆربەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بەشداری دانیشتنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمان دەبن، ئەوانەن، کە بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارە کاندیدبوون و دەرنەچوون، ئەوان ئەم بابەتانە دەوروژێنن و کاری لەسەر دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com