نوچەنێت
پاش 12 ساڵ به‌رده‌وام بوون و بڵاوكردنه‌وه‌ی 927 ژماره‌ی 20 لاپه‌ڕه‌یی، ستافی رۆژنامەی ئاوێنە رایدەگەیەنێت، کە به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی رایدەگرن.
لە سایتی رۆژنامەکەدا هاتووە” له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا كه ئاوێنه به‌قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییدا تێپه‌ڕیوه، چه‌ندان پێشنیاری هاوكاری كردن و پێدانی پاره‌ی زۆری به‌شێوه‌ی ژێر به‌ژێر‌و شاراوه ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و راگرتنی رۆژنامه‌كه‌ی له‌ته‌سلیم كردنی به‌لایه‌ن‌و به‌رپرسانی سیاسی پێباشتر بووه.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە “له ئه‌مڕۆوه ئاوێنه به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئه‌نجامیداوه، 8 ژماره‌ی 8 لاپه‌ڕه‌یی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه”.
ستاڤی ئاوێنە دەڵێن ” له‌كاتێكیشدا كه رۆژنامه‌ی ئاوێنه راده‌گیرێت، ماڵپه‌ڕی ئاوێنه به‌رده‌وام ده‌بێ‌و هه‌وڵده‌دات له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌دیزاینێكی نوێ‌و به‌شێوازی كاركردنێكی نوێوه، به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌ش بكات”.
ئستافی ئەم رۆژنامەیە، بەشێکی سەرەکی بوون لە ستافی رۆژنامەی هاوڵاتی، کە ساڵی 2000 دەستی بە دەرچوون کرد، ئاوێنە لە سەرەتای ساڵێ 2006 یەکەم ژمارەی لێدەرچوو.
رۆژنامەی ئاوێنە سێ سەرنوسەری بەخۆوە بینیووە، ئاسۆس هەردی، شوان محەمەد، دواهەمینیان سەردار محەمەد. زیاتر لە دوو ساڵە ئەم رۆژنامەیە، کە کۆمپانیای ئاوێنە خاوەندارێتی دەکرد، بەگوتەی خۆیان، دووچاری قەیرانی دارایی بۆتەوە و ئەمڕۆ سێشەممە ٥-٦-٢٠١٨، ستافەکەیان بڕیاری راگرتنی کاتییان دا.