نوچەنێت: شەرقولئەوسەت
له راپۆرتێكیدا رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكراى کرد، کە قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قلى قودسی ئێران، كاریگه‌رییه‌كانى كه‌می كردووه و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌وڵه‌كانى باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، زیادی كردووه.
نه‌عیم عه‌بودی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوو و گوته‌بێژى میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له‌باره‌ى سه‌ردانى دوگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق بۆ لاى هادی عامری، سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح، كه میلیشیاكه‌یان به‌شێكه له لیسته‌كه، رایگه‌یاند “ئه‌و دیداره‌ى عامرى و باڵیۆزی ئه‌مریكا، كه له چوارچێوه‌ى به‌ربانگ كردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ 19 باڵیۆزی وڵاتان ڕێكخرابوو، یه‌كه‌م دیدارى له‌و شێوه‌یه نییه، چونكه عامرى به‌و پێیه‌ى پێشتر وه‌زیر بووه، ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وانى تریش ده‌بینێت، بۆیه ئێمه له‌و باره‌وه، له دۆخه‌كه تێده‌گه‌ین”.
پێشتر له‌لایه‌ن كۆنگریسی ئه‌مریكییه‌وه، میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و دوو میلیشاى تر‌ى عێراقی (نوجه‌با و حزبوڵڵا)، كه به هه‌رسێكه‌یانه‌وه، خاوه‌ن 18 كورسى په‌رله‌مانى داهاتوو ده‌بن، وه‌ك كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندووه، خرانه لیستى تیرۆره‌وه و پرۆژه بڕیاره‌كه‌یان به‌په‌سه‌ندكراوى بۆ ئه‌نجومه‌نى پیران به‌رز كرده‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى عه‌سائیب، جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیدارى ئه‌مریكییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و گوتیشی “ته‌نانه‌ت نوێنه‌رى كوتله‌ى سادقوون، باڵی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، كه زانى باڵیۆزی ئه‌مریكا ئاماده ده‌بێت، كشایه‌وه”.
لاى خۆیه‌وه، جه‌عفه‌ر موسه‌وى، گوته‌بێژى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، رایگه‌یاند، سائیروون به‌رده‌وامه له گفتوگۆكانى و 10 رۆژى كۆتایی ره‌مه‌زان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. ئاشكراشی كرد، كه دوو شه‌مه‌نده‌فه‌رى سیاسی به رێگه‌وه‌ن بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، کە هاوپه‌یمانى سائیروون یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان لێده‌خوڕێت و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاساش (به‌سه‌رۆكایه‌تی نوورى مالیكی) شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى تر. موسه‌وى به‌دووریشی زانى، ئه‌و دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره له خاڵێكى هاوبه‌شدا یه‌كبگرن و ئه‌وه ده‌بێته به‌ریه‌ككه‌وتن و ڕووداو و كاره‌ساتى لێده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى مەی، لیستى سائیروون یه‌كه‌م لیستى براوه و به‌دوایدا لیستى فه‌تح و له‌ڕیزبه‌ندی سێیه‌م لیستى نه‌سڕ و پاشان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌میش پارتى دیمو‌كراتى كوردستان براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ن.
