نوچەنێت: تایبەت
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، داوامانکردووە لە لایەنی پەیوەندیدار دەبێت ئیستسناء بکرێت، بۆئەوەی بتوانرێت هێزەکانی پێشمەرگە پێش جەژن موچەیان پێبدرێت، بۆ ئەو مەبەستە هەموو هەڵەکان چڕکراونەتەوە.
راگەیاندنی لیستی نوێی موچە، نیگەرانی لای هێزەکانی پێشمەرگە دروستکردبوو بەشێک لە میدایا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، هەواڵی جۆراو جۆریان لە سەر موچەی پێشمەرگە بڵاو دەکردەوە، رۆژی شەممە ٢-٦- ٢٠١٨ وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دڵنیایی دایە هێزەکانی پێشمەرگە،کەدابەشكردنی موچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت و لە مانگی داهاتوو موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەهێندرێتە یەکەم وەزارەت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەپرسی موچەی پێشمەرگە رایگەیاند “ئهمڕۆ دووشەممە ٤-٦-٢٠١٨، وەک لیژنهی كاروباری پێشمهرگهی پهرلهمانی كوردستان، بهمهبهستی تاووتوێكردنی چهند پرسێكی تایبهت به هێزهكانی پێشمهرگه کۆبووینەوە و یەکێک لەوانە، پرسی موچەی پێشمەرگەبوو، جەختمان لەوەکردەوە، کە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە لەڕیزبەندی لیستی مووچەدا یەکەم وەزارەت بێت خۆشبەختانە وەزارەتی دایی ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە لەمانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە دەخرێتەوە یەکەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی موچە بەپێی بڕیاری ژمارە ١٩ی پەرلەمان”.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت “وەک حکومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچە بدات ئەو بەڵێنەی بردووەتە سەر، هەرچەندە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەم مانگە ٣٠ی رۆژی تەواو ناکات، بەڵام لەبەر ئەوەی جەژن هاتووەتە پێشەوە، داوامانکردووە لە لایەنی پەیوەندیدار دەبێت ئیستسناء بکرێت، بۆئەوەی بتوانرێت هێزەکانی پێشمەرگە پێش جەژن موچەیان پێبدرێت”.
شیلان جەعفەر گوتیشی “وەک لیژنەی پێشمەرگە لە پەیوەندی و هەوڵی بەردەوامداین لەگەڵ حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی پێش جەژن موچەی پێشمەرگە بدرێت، بۆ ئەو مە بەستەش هەموو هەڵەکان چڕکراونەتەوە”.