نوچەنێت: تایبەت
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى نوێنەرانی زۆربەی فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەی لیژنەى یاسایی و دارایی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەمواری کۆتایی یاسای خانەنشینی و موچە و دەرماڵە ئەنجامدرا پەرلەمانتارێک دەڵێ “بۆ موزایداتی سیاسی هەوڵ دەدرێت لە ئەهمیەتی پڕۆژەکە کەمبکرێتەوە”.
ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە “له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاریی زۆر له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كراوه به جۆرێك، كه داهات بۆ حكومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه و ئامانجی حكومه‌تی له‌و پڕۆژه‌یاسایه نه‌پێكاوه، چونكه موچه‌ی خانه‌نشینان كراوه‌ته 400 هه‌زار دینار و ئه‌وانه‌ی پله تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان له 50 ساڵ زیاتر بێت و 15ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت ده‌توانن به 60%ی موچه‌کەیان خانه‌نشین بن، کە به پێچه‌وانه‌وه بە 40%ی موچه خانه‌نشین ده‌كرێن. به‌ڵام ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی زه‌رد دژی ئه‌وه بووین، كه خانه‌نشینی پله تایبه‌ت بمینێت، بۆیه ئیمزامان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه نه‌كردووه.”
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد، لە بارەی کۆبوونەوەیان لەسەر پڕۆژەی چاکسازی واژۆ نەکردنیان رایگەیاند، بۆ موزایداتی سیاسی هەوڵ دەدرێت لە ئەهمیەتی پڕۆژەکە کەمبکرێتەوە، بەڵام جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیە زۆر گرنگە، وەک ئەندامی لیژنەی یاسایی واژۆم لەسەر راپۆرتی لیژنەکە کردووە و هەندێک گۆڕانکاری کراوە لە راپۆرتەکە و رای خۆم لەسەر ئەوە دەربڕیوە، هەوەها ئاگاداری ئەوە نیم، کە دەگوترێت فراکسیۆنی زەرد واژۆی لەسەر ناکات.
شوان ئەحمەد دەشڵێت “ئەو پڕۆژەیاسایەی، کە حکومەت بۆ پەرلەمانی نارد، دەبوایە وەکو خۆی تێپەڕێندرایە، لەبەر ئەوەی بەڵێندرابوو پاشەکەوتی موچە نەمێنێت و باردۆخی موچەخۆران باشبکرێ و لەکاتی خۆیدا موچەدابەش بکرێ”.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، پێویستە لە پەرلەمان لەسەر بابەتی دارایی، نوێنەری حکومەتیش بەشادر بێت و رای خۆی خۆیان دەرببڕن، جونکە دەبێ رەچاوی لایەنی توانای ماددی حکومەت بکرێ، لەبەرئەوە ئەگەر یاساش دەربچێ، حکومەت توانای نەبێ ناتوانێ جێبەجێ بکات.
پڕۆژه‌یاساى چاكسازى خانەنشینی، دوای بێنەو بەرەیەکی زۆری نێوان فراکسیۆنەکان، لە ڕۆژی ٢٧ى شوباتى ئەمساڵدا بەکۆى دەنگى پەرلەمانتارانى سەرجەم فراکسیۆنەکان پەسەندکرا، بەڵام ماده‌ى سێیه‌م كه تایبه‌ته به موچه و خانه‌نیشنى پله باڵاكان ناڕەزایی بەفراوانى لێکەوتەوە و چەندین خۆپیشاندان لەدژى ئەنجامدرا، بەو هۆیەشەوە پڕۆژه‌کە لە ڕۆژی ٤ی ئازار لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە بە فەرمى گەڕێنرایەوە پەرلەمان بەمەبەستى هەموارکردنەوەى.