نوچەنێت: تایبەت
نزیک مانگێکە گەرمای زۆر رووی کردۆتە سکاندیناوڤیا و ئەو گەرمایە لە ١٠٠ ساڵی رابردوو دا بێ وێنە بووە. دەسەڵاتدارانی نەرویج-یش بەو هۆیەوە هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیانی خۆیان”.
جەعفەر مورادی، دانیشتووی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ـە، کە رەگەز هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بە نوچەنێت-ی راگەیاند: دەسەڵاتی شار و ناوچەکانی وڵاتانی سوید، نەرویج و دانیمارک، چەند رۆژێکە بە رۆژنامە و تی ڤی خەڵک ئاگادار دەکەنەوە، کە بە ھۆی گەرماوە “نرخی کارەبا” زیاد دەکات و ئاوی ماڵان لە کەمی دەدا و دەبێ دەست بە ئاوەوە بگرن.
مورادی دەڵێت “بە بیانووی تێکەڵبوونی پێتڕۆڵ لە گەڵ ئاوی زەریای نزیک چەند شارێک بەرگری دەکەن لە کۆبونەوەی زۆری خەڵک بۆ مەلە و خۆوەبەر تاو دان، بەڵام لە راستیدا لە بەر مەترسی ھێرشی تێرۆریستییە.

