نوچەنێت
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، سکاڵا لە دژی ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیرکردنی داوە تۆمار دەکات. ئاشکراشی کرد، کە “به‌ره‌ى توركمانى له پشت دژایه‌تى به‌رپرسانى كورده‌وه‌یه”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ یەكشەممە سەرچاوەیەكی دادوەری لە كەركوك رایگەیاند، دادگای لێكۆڵینەوەی شارەكە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەركرد.
شەوی یەکشەممە ٣-٦-٢٠١٨، رێبوار تاڵه‌بانى، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لە وه‌ڵامى ده‌ركردنى بڕیارى ده‌ستگیركردنى رایگەیاند “ئه‌و دادوه‌ره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌یه خۆى به‌ناوبانگ بكات. گوتیشى “ئه‌و دادوه‌ره چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى دادگاى ته‌میزى نه‌كردووه و راسته‌وخۆ بڕیارى گرتنى ده‌ركردووه و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین، سكاڵاى له دژ تۆمار بكه‌ین”.
رێبوار تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند “ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئاماده‌ن له هه‌ر شوێنێك بێت، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن رێكبخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت “ره‌وشى كه‌ركوك ئاسایى نییه و ره‌وشێكى ئه‌منى و ناده‌ستوورى سه‌پێنراوه و به‌ره‌ى توركمانى كه‌وتووه‌ته دژایه‌تى كورد و ده‌یان سكاڵاى له دژى به‌رپرسانى ئیدارى كورد تۆمار كردووه”.
تاڵەبانی دەشڵێت “به‌ره‌ى توركمان دژایه‌تى كورد ده‌كات و گروپى لێكۆڵینه‌وه‌یان درووست كردووه و سه‌دان هاوڵاتى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بانگ كراوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى ئه‌وه‌ى له ریفراندۆم به‌شداریان كردووه و ده‌نگیان داوه”.