سەرپێچییەکی یاسایی کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا ئاشکرا کرا

0

نوجەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لەسەر کۆمپانیای یۆنایتێد میکس میدیا سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە. دەشڵێت “ئەو کۆمپانیایە مۆڵەتی یاسایی نییە و کار دەکات، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا گەورەترین سەرپێچی یاساییە”.

لە یونایتد میکس میدیا تاوەکو ئێستا پەخشی 40 کەناڵ بوونەتە کارت، بەڵام ئەوە تەنیا کۆمپانیا نییە، کە پەخشی ئەو کەناڵە ناوخۆییانە بکات، بەڵکو کەناڵی ئای ستار-یش هەیە کە هێشتا کەناڵەکانی نەکردووەتە کارت و پەخشی 56 کەناڵی بەخۆڕایی هێشتووەتەوە.

لە لێدوانیکی تایبەت بە نوچەنێت، سازگار دڵشاد، سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و لاوان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا، رایگەیاند: دوای ئەو هەموو هەوڵەمان بۆ رێگری کردن وەک لیژنەکە و وەک ئەنجومەن، لەو کۆمپانیایە پەنامان بەر چەندین لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام دیارە ئەو کۆمپانیایە دەسەڵاتێکی باڵای هەیە، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین، لە رێگەی داواکاری گشتییەوە.

سازگار دڵشاد ئاماژەی بەوەدا، کە “لە پارەوە سکاڵامان تۆمار کردووە بەڵام گرفتەکە یەکلا نەبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو کۆمپانیا مۆڵەتی یاسایی نییە و کار دەکات، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا گەورەترین سەرپێچی یاساییە. ئەمە دەرخەری ئەوەیە بەرپرسی باڵای لە پشتەوەیە.

سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و لاوان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەم کۆمپانیایە چەندین ساڵە بە تەنیا کارەکانی کردووە و مونافسی نەبووە، بەڵام بەهۆی کاریگەری ئێمەوە چەندین کۆمپانیای دیکە دروست بوون و کاریگەرییان لەسەر نرخەکای کردووە، بە جۆرێک لە ٩٥ دۆلارەوە بۆ ٣٥ دۆلار دابەزیوە. گوتیشی “ئێمە لە پارەوە توانیمان رێگری لێبکەین، کە نەتوانێ دەست بەر هەموو هەرێمدا بگرێت و توانیومانە لەو رووەوە هاوڵاتیان وشیار بکەیەنەوە. جیهازی ئەو کۆمپانیایە نەکڕن و چاوەڕێ بکەن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com