کاریگەری هەڵبژاردن لەسەر لەدۆخی ناوخۆی یەکێتی خرایەڕوو

0

نوجەنێت: تایبەت

سەرکردەکانی یەکێتی چارەسەری کێشەناوخۆییەکانی حیزبەکەیان، دەبەستنەوە بە بەستنی کۆنگرەی یەکێتییەوە، بەڵام تائێستا لەسەر بەستنی کۆنگرە نەگەیشتوونەتە ئەنجام. گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی-یش دەڵێت “بانگەشەی هەڵبژادن زەمینە خۆشکەر بوو بۆ لێکنزیک بوونەوەی بۆچوونە جیاوازەکانی ناو یەکێتی”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەی کاریگەری هەڵبژاردنی پەرلەرمانی عێراق لەسەر کێشەناوخۆییەکانی حیزبەکەی، رایگەیاند “ئەم بانگەشەی هەڵبژادنە بۆ پەرلەمانی عێراق بووە بە زەمینە خۆشکەرێک، بۆ ئەوەی بۆچوونە جیاوازەکانی ناو یەکێتی نیشتمانی لێکنزیک بکاتەوە و بە یەک تیم کار بکەن”.  

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دڵخۆشکەر بوون بۆ یەکێتی و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. گوتیشی “ئەوە بووە هاندەرێکی دیکە، بۆئەوەی متمانە لەنێوان سەرکردە و ئۆرگانەکانی یەکێتی باشتربێت، تاڕادەیەک دەبێتە هاندەرێکی باش بۆ ئەوەی کۆدەنگی دروستبێت لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی و دیاری کردنی رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com