دوو لیژنەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە کۆدەبنەوە  

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ لیژنەکەیان لەگەڵ لیژنەی داریی پەرلەمانی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆدەبنەوە.

پێش ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق، لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵدا، چەند جارێك پەرلەمانی كوردستان ویستوویەتی كۆبوونەوەی تایبەت، بە پڕۆژەیاسای چاکسازی موچه‌ و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان ئەنجام بدات، بەڵام بە هۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە كۆبوونەوەكان دواخران، 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بڕیارە سبەینێ دووشەممە ٤-٦-٢٠١٨، لیژنەی كاروباری یاسایی و لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، کە پەیوەندیدارن بە پڕۆژەیاسای چاکسازی موچه‌ و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان كۆببنەوە”.

شوان شێخ ئەحمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە، کە هەردوو لیژنە بگەینە ڕیککەوتنێک لەسەر ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی و لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای جاکسازی”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com