پەرلەمانتارێک: بڕیارەکانی پەرلەمان و ئەو فەوزای کۆمسیۆن ئەم پەیامەی تێدایە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، بڕیارەکانی پەرلەمان و ئەو فەوزای کۆمسیۆن، پەیامێکە بۆ خەڵک، کە ئیدارەدانی عێراق ئیدارەیەکی نادەستوری، نایاسایی و نادیموکراسیییە”.

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢-٥-٢٠١٨، عێراق پێشێوی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا، تائێستا بەهۆی ئەو پشێویەوە دەنگەکانی چەند وێستەگەیەک نەگەیشتوونەتە کۆمسیۆن، لە دانیشتنی رۆژی چوار شەممەی رابردوو پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و ئەمڕۆش خوێندنەوەی دووم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

رۆژی  ٢٨-٥-٢٠١٨، پەرلەمانی عیراق کۆبوویەوە و بڕیاریدا لە ١٠%ی‌ دەنگەکانی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمان بە دەستی هەژمار بکرێنەوە و دەنگدانی‌ مەرجداری‌ ئاوارەکان و دەنگدانی‌ دەرەوەشی هەڵبووەشێنێتەوە، لەوەڵامی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند “تەنیا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەجیبە نەجیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “عێراق وەکو دەوڵەت بە هیچ شێوەیەك دیموکراسی تێدا نییە، و دەستور و یاسا تێایدا جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو ئەم دەوڵەتە بەرژەوەندی چەند لایەنێکی تێدا جێبەجێ دەکرێت”.

نەجیبە نەجیب دەڵێت “کورد دەبێت ئەو ڕاستییە بزانێت، نە ئەم هەڵبژاردنە و نەچەند هەڵبژاردنێکی دیکەش لەگەڵ ئەم جۆرە عەقڵیەتە، مافی خەڵکی کوردستان دابین ناکرێت”.

ناوبراو جەختیشیکردەوە لەوەی، کە ئەو بڕیارانەی لەپەرلەمانەوە دەردەچن و ئەو فەوزای لەکۆمسیۆن، پەیامێکە بۆ خەڵک، کە ئیدارەدانی عێراق ئیدارەیەکی نادەستوری و نایاسایی و نادیموکراسیییە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com