دوو بۆچوون بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی ئاشکرا دەکڕێ

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایدەگەیەنێت، لە ناو یەکێتی کۆدەنگی هەیە، کە دەبێت کۆنگرە ببەسترێت، بەڵام دوو بۆچوون هەیە لەسەربەستنی کۆنگرە، ئێمە کامەیان گونجاو تربێت بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە و بەرژەوەندی یەکێتی پشتگیری ئەوە دەکەین.

جارێكی دیكە باس و خواسی بەستنی كۆنگرە ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی گەرم دەكاتەوە، هاوکات بەپێی میدیاکانی یەکێتی به مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ دواین پێشهاته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان، کە ئەمڕۆ شەممە ٢-٦-٢٠١٨ ئەنجامدرا كۆتایی هات و بڕیاردرا سبەینێ بۆ تەواوكاری كۆبوونەوەكانی رابردوو بەردەوامی بە كۆبوونەوە بدەن. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی رایگەیاند “کۆدەنگی هەیە، کە دەبێت کۆنگرە بکرێت، بەڵام دوو بۆچوون هەیە لە ناو یەكێتی، بۆچوونێك پێی وایە پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پلنیۆمێك ئەنجام بدەین و لەو پلنیۆمە دا رۆژی کۆنگرە دیاری بکرێت و بکەوێتە داوی هەڵبژاردنەوە، بۆچوونی دووەمیش پێی وایە، کە پێش هەڵبژاردن کۆنگرە ببەسترێت”.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پێی وایە، لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوان سەرکردایەتی حیزبەکەیدا هەیە و دەتوانێت بڕیار بدات. گوتیشی “سەرکردیەتی یەکێتی لەسەر بەستنی کۆنگرە بە قەناعەتەوە دەگەنە ئەنجامێک و هیچ ئیرادەیەک زاڵنابێت بەسەر ئیرادەیەکی دیکەدا، بەڵکو بە بەلێکتێگەیشتن دەگەنە بڕیارێک”.

نێرەوەیی دەشڵێت “ئێمە وەکو ئەنجومەنی ناوەندی یەکیتی هەماهەنگی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەوانیش لەناو خۆیاندا لە ڕەوشیکی گونجاودان، بۆیە من گەشبینم، کە ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی دیاریبکرێت، هەروەها ئێمە کامەکات گونجاو تربێت بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە و بەرژەوەندی یەکێتی پشتگیری ئەوە دەکەین”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com