نوچەنێت
فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال رایدەگەیەنێت، هێزێكی گەورەی ئەمه‌ریکا گەیشتە باشووری چیای شنگال.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال لە چیای شنگالەوە بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی ئه‌مه‌ریكا به چه‌كی قورسه‌وه گەیشتە شنگال.
قاسم شەشۆ دەڵێت، ئەو هێزە گەیشتوونەتە باشووری چیای شنگال و ناوچەکانی گرعزێر و له‌وێ جێگیر بوون. دەشڵێت ”هه‌ڵبه‌ته ڕوون نییه و نزانین ئەو هێزە بۆچی هاتووه‌تە شنگال”.