نوچەنێت
سەرۆکی کۆریای باکوور، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دیاریکراوی لوتکەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور، نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت.
نامەکەی کیم بۆ ترەمپ لەکاتێکدایە، کە پێشتر ترەمپ لەسەر پرسی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیم و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان لە رێگەی نامەوە پەیوەندی بە هاوتا کۆریا باکوورییەکەوە کردووە و دەگوترێت لە نامەکەدا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی لوتکەکەی لە سەرۆکی کۆریای باکوور کردووە.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە رێگەی شاندی وڵاتەکەی بۆ واشنتن، نامەیەکی تایبەتی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی نامەکە بە دەست ترەمپ بگات.
تاوەکو ئێستا دیارنییە سەرۆکی کۆریای باکوور لە نامەکەیدا چی بۆ هاوتا ئەمریکییەکەی نووسیووە.