نوچەنێت
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت به‌ر له جه‌ژن موچه‌ی پێشمه‌رگه، خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌شبکرێت.
لە راگەیێندراوێکیدا کە رۆژی هەینی (1-6-2018) بڵاوکراوەتەوە، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی موچەی پێشمه‌رگه، خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ رایدەگەیێنێت، “فراکسیۆنی پارتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه‌کانی ناوخۆ و خانه‌نشینان، دڵنیاده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌رجۆرێک بێت، به‌ر له جه‌ژن موچه‌ی پێشمه‌رگه، خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌شبکرێت”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ت دڵنیاکراوینه‌ته‌وه که به‌پێی سیسته‌می تازه 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌شده‌کرێت، به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه کوردستان پارێزه‌کان و هێزه ئاسایش پارێزه‌کان و خانه‌نشینان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، کە هه‌وڵ و توانا و فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی پێنجشەممە 31-5-2018، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دابەشكردنی خشتەیەكی نوێی موچەی راگەیاند، كە لە رۆژی یەكشەممە 3-6-2018 بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەكات و رۆژی چوارشەممە 13-6-2018 بەدابەشكردنی موچەی ئەنجومەنی ئاسایش كۆتایی دێت. بەڵام هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە رانەگیێندرا بوو.
دەقی راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی:
فراکسیۆنی پارتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ‌و خانه‌نشینان، دڵنیا ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت،به‌ر له‌جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه وخانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ،هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ت دڵنیاکراوینه‌ته‌وه که،به‌پێی سیسته‌می تازه ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچه دابه‌ش ده‌کرێ،به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه کوردستان پارێزه‌کان و هێزه ئاسایش پارێزه‌کان وخانه‌نشینانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که،هه‌وڵ وتواناو فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جارێکی‌تریش ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه به‌پێی بڕیاری ژماره 19ـی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێر، پێشمه‌رگه له ریزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌شکردنی مووچه بێت نه‌ک له کۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و فشار و به‌دواداچوونه‌کانی فراکسیۆنی پارتی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن.
فراکسیۆنی پ،د،ک
1-6-2018