خەسرۆ گۆران: ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی دەنگی ناوچە کوردییەکانی ئاشکرا کرد

0

نوچەنێت

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی رەتکردنەوەی دەنگەکانی هەزار و 21 وێستگەی دەنگدان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، زۆرینەی ئەو دەنگە رەتکراوانە لە ناوچە کوردستانییەکان و چەند ناوچەیەکی سوننەنشینن، بەڵام هیچ پارێزگایەکی باشووری عێراقی نەگرتووەتەوە، ئەوەش جێگەی گومانە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی رەتکردنەوەی دەنگەکانی هەزار و 21 وێستگە روونکردنەوەی دا و رایگەیاند “دەبوو ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و موسڵ لەسەر ئەو پرسە قسەیانبکردایە”.

خەسرۆ گۆران ئاماژەی بە سندووقە رەتکراوەکانی سەرتاسەری عێراق کرد و رایگەیاند، ژمارەیان 954 سندووقە، ئەوانەی دەرەوەی وڵاتیش 67 سندووقن، کە کۆمیسیۆن دەنگەکانی هەژمارنەکردوون.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت “بەداخەوە ئەو سندووقانەی هەژمارنەکراون زیاتر ناوچە کوردستانییەکانن، تەنیا یەک پارێزگای سوننی تێدایە کە ئەنبارە و هیچ پارێزگایەکی باشووری عێراقیشی تێدایە نییە. پێدەچێت لەڕووی سیاسیەی ئامانجێک بێ بۆ دەنگی کرد وەک پێکهاتەکی عێراق”.

خەسرۆ گۆران رایگەیاند، دەبوو دوو نوێنەرە کوردەکەی کۆمیسیۆن، کە یەکێتی و گۆڕانن، بەرگریی لەو پرسە بکەن.

لەبارەی دهۆک، خەسرۆ گۆران رایگەیاند “224 سندووق رەتکراونەتەوە بەڵام تەنیا 7 سندووقیان هی پارێزگای دهۆک و ئەوانی دیکە تایبەتن بە ئاوارەکان، بەتایبەتی کوردانی ئێزدی، بەو هۆیەشەوە دەنگێکی زۆری کوردانی ئێزی لە شنگال و زوممار هەژمارنەکراوە، ئەوەش ستەمە لە دەنگدەران و کاندیدەکانیش”.

سەبارەت بە هەولێر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، تەنیا 30 سندووقی پارێزگای هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکی و سکاڵا رەتکراونەتەوە، 50 سندووقەکەی دیکە هی ئاوارەکانن کە لە هەولێر دەنگیان داوە.

خەسرۆ گۆران ئاماژەی بەوەشکرد، پووچەڵکردنەوەی سندووقەکەکان هیچ کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان نابێ، چونکە ئەو سندووقانە پێشتر لە راگەیاندنی ئەنجامەکاندا هەژمارنەکرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com