نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

0

نوچەنێت

ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ 30-5-2018، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

بەگوێرەی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌. له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و په‌له‌كردن له‌ ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و ڕۆڵی كاریگه‌رییان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ك و به‌رده‌وامیی دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌‌، خرانه‌ به‌رباس.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاركردن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی داهاتوو زیاتر كار بۆ بووژانه‌وه، به‌هێزكردنی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات و له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com