نوچەنێت
مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر کەسێکەوە دەکوژرێت، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت “لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە چەقۆ و بۆ پارە كوژراوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی کوژرانی مامۆستایەکی ئایینی لە هەولێر راگەیاند “شەوی رابردوو كەسێك بە ناوی یەشار یوسف، لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر بە چەقۆ لەلایەن هاوڕێیەكییەوە کوژراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی “بكوژ و کوژراوەکە پێکەوە لە ماڵێک بوونە، بکوژەکە بڕی 6 هەزار دۆلاری كوژراوەكەی بردووە و رایكردووە، تاوەكو ئێستاش دەستگیرنەكراوە”.
هۆگر عەزیز باسی لەوەش كرد، کە بەپێی بەدواداچوونەكانیان كوژراوەکە لە نەتەوەی تورکمانە و لە مزگەوتێكی گەڕەكی عەرەفەی كەركوك پێشنوێژ و گوتاربێژ بووە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر جەختیکردەوە، کە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوەكە دەستیپێكردووە، گەڕانیش بۆ دۆزینەوەی بكوژەكە دەستیپێكردووە.