کۆمسیۆن ژمارەیەکی دیکە لە وێستگەکانی دەنگدانی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٥-٢٠١٨، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی دەنگدانی هەزار و 21 وێستگەی هەڵوەشاندەوە.

کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو وێستگانەی لە سەرەتای پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لەلایەن لیژنە هونەری و یاساییەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران هەڵوەشێندراونەتەوە، لە 10 پارێزگا و دەنگدانی تایبەت و دەرەوە گەیشتووەتە هەزار و 21 وێستگە.

کۆمیسیۆن دەڵێت، کە زۆربەی ئەو وێستگانەی هەڵوەشێندراونەتەوە بریتین لە: دەنگدانی 73 وێستگە لە هەولێر، دەنگدانی 96 وێستگە لە سلێمانی،  224 وێستگە لە دهۆک، 2 وێستگە لە دیالە، 36 وێستگە لە سەلاحەدین، 179 وێستگە لە نەینەوا، 186 وێستگە لە کەرکوک، 67 وێستگە لە دەنگدانی دەرەوە، 10 وێستگە هەڵوەشێندراومەتەوە. هەروەها نزیکەی 100 وێستگە لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار هەڵوەشێندراونەتەوە.

کۆمیسیۆن جەختیکردووەتەوە، کە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی ئەو وێستگانە لە ئەنجامی تۆمارکردنی نزیکەی 2 هەزار سکاڵا بووە، لە ئەنجومەنی کۆمیسیارانیش لیژنە بۆ سزادانی کەسانی کەمتەرخەم پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بەردەوامدەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com