نوچەنێت-رۆیتەرز
یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی سویس رایگەیاند، پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دادەخات.
بی سی پی، بانکی بەناوبانگی سویس رایگەیاند بە هۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئەم وڵاتە، پەیوەندی بانکی و دارایی خۆی لە گەڵ تاران دادەخات.
ئەم بانەکە بە یەکێک لە بانکە بەناوبانگەکانی ئەوروپا هەژمار دەکرێ، کە کاروباری دارایی پەیوەست بە کۆمپانیاکانی دەرمانی لە ئێران رادەپەڕاند.
بەرپرسانی ئەم بانکە دەڵێن، پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ ئێران لە رۆژی ٨ی مانگی مەی داخستووە و هەوڵ دەدەن، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم پەیوەندیەکانیان لە گەڵ بانک و کۆمپانیا ئێرانییەکان دابخەن.
ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ئەم بانکە لە گەمارۆکانی ئەمریکا وکەوتنە مەترسی چالاکییەکانیان.
دووەمین بانکی گەورەی ئەڵمانیا، zb bank, رۆژانی رابردوو سەرجەم پەیوەندیە داراییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران داخستووە.