نوچە.نێت
ئەستێرەی تەلفزیونی کیم کاردشیان تەمەن 37 ساڵ لەیادی ٤ ساڵ بەسەر تێپەر بونی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانی بێژی پۆپ ئەمریکی کانییە ویست، چەن وێنەیەک لە ئیتاڵیا گیراوە و تائێستا بڵاونەکراوەتەوە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاو دەکاتەوە.
کیم لەسەر وێنەکان دەنوسێت بۆ هاوسەرەکەی کانییە. دەڵێت” ٤ ساڵ بەسەر ژیانی هاوسەرگیرماندا تێپەر بووە، سوپاس بۆ چاودێری کردنی خێزانەکەت”
کیم دەشڵێت” کانیە لە ماوەی ئەو چەند ساڵە خۆشەویستی بە خێزانەکەی و مناڵەکانی بەخشیوە و گرنگی زۆری پێداوون، بۆیە کیم لەژیانی خۆشحاڵە”.