نوچەنێت
ئه‌مڕۆ داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد، بەمەبەستی دەستبەکاربوونی.
حاكم ئازاد حه‌سه‌ن، پێشتر جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی هەرێمی کوردستان بووە و لە ئەمڕۆ دووشەممەوە وەک سەرۆکی داواکاری گشتی دەستبەکاردەبێت.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 28-5-2018) به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حاكم به‌نگین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایى لە حاكم ئازاد حه‌سه‌ن کردووە و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووە.
حاكم ئازاد حه‌سه‌ن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره 24 له 11-4-2018 و به‌پێی حوكمی مادده 10 ـ شانزه‌هه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره 1 بۆ ساڵی 2015 و به‌پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه، به‌پێی حوكمی مادده 1 ـ چواره‌م له یاسای ژماره 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیاردراوە به دامه‌زراندنی حاكم ئازاد حه‌سه‌ن وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی.