نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨-٥-٢٠١٨، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات، تا کۆبوونەوە ببەستن، کە پێشتر سێ جار نیسابی یاسایی تەواو نەکرد.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، هەندێک لایەنی ناڕازی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، واژوویان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆکردەوە، بەو مەبەستەی بتوانن ئەنجامەکان بە فەرمی رەت بکەنەوەو داوای دووبارە هەڵبژاردن بکەن.
سێ جار تر پەرلەمانی عیراق، هەمان هەوڵی داوە، بەڵام نیسابی یاسایی دانیشتنەکان تەوا نەبوو، بۆیە ئەنجام نەدرا. بۆیە ئەمڕۆ دووبارە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتاران، بۆ هەمان مەبەست دەکات.