نوچەنێت: تایبەت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاندووە، كه بێجگه له‌پارێزگای كه‌ركوك سه‌رجه‌م ئه‌و داتایانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته كۆمسیۆن ١٠٠% دروستبوون، پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی-یش دەڵێت “روونکردنەوەکەیان هیچ شتێکی نوێی تێدانەبوو، هەر دووبارەکردنەوەی قسەکانی خۆیان بووە”.
له دوای ئاشکرابوونی ئهنجامهبەراییەكانی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ی، په‌رله‌مانی عێراق، به‌شێك له حزبه به‌شداره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان به هه‌ڵبژاردنێكی ساخته له‌قه‌ڵه‌مدا و ئەنجامەکەیان رەتکردەوە، له هه‌رێم، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، هاوپه‌یمانی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی-یان به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری تۆمه‌تباركرد و هه‌روه‌ها باسیان لهدهسكاریكردنی ده‌نگه‌كان كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٧-٥-٢٠١٨، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر دوا ئه‌نجام و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ١٢-٥-٢٠١٨ خسته‌ڕوو ـ و رایانگه‌یاندووە، كه بێجگه له‌پارێزگای كه‌ركوك سه‌رجه‌م ئه‌و داتایانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته كۆمسیۆن ١٠٠% دروستبوون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زانا رۆستایی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە روونکردنەوەکەی کۆمسیۆن، رایگەیاند “روونکردنەوەکەیان هیچ شتێکی نوێی تێدانەبوو، هەر دووبارەکردنەوەی قسەکانی خۆیان بووە، کە زۆر بە متمانەوە باس لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن، دانیان بەوەشداناوە، کە هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات کێشەی تێکەوتووە و بەشێکی زۆریان هەڵوەشاندووەتەوە. هەروەها ئەوەی کەرکوک، کە لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە گەمارۆ دراون، تا ئێستا نەگەیشتووە کۆمسیۆن ئەمەیان جارێ رانەگەیاندووە”.
سەبارەت بە کاریگەری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، رۆستایی گوتی “بڕیاری پەرلەمان بڕیارێکی گرنگە و دەتوانرێت لە بەردەم دادگا کاری لەسەر بکرێت، کۆمسیۆن بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەر بە پەرلەمانە و لەلایەن پەرلەمانەوە سەر پەرشتی و چاودێری دەکرێت”.
رۆستایی گوتیشی “ئەگەر هاتوو کۆبوونەوەکەی پەرلەمان سەرکەوتوو نەبوو- و نەمانتوانی کۆبوونەوەکە بکەین و بڕیارەکان دەربکەین، ئەوا کاتی تانەی یاساییەکان تاکو ٣١ مانگ هەیە و ئەو بەڵگانەی، کە لەبەردەستمانە پێشکەشی دەستەی دادوەری دەکەین، کە دامەزراوە بۆ ئەم تانانە لە دادگای تەمیزی عێراقی”.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی کۆمەڵ دەڵێت ” ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەسەر هەڵبژاردنەکان، نامەیەکمان ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، داوامانکردووە فشار بخەنە سەر کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی هەژمارکردنی دەستی بۆ رێژەیەکی دیاریکراوی سندوقەکان ئەنجام بدات، ئەگەر ئەم ئەژمارکردنە ئەنجام نەدات ئەوا گومانەکان لەسەر کۆمسیۆن زیاتر دەبێت”.
رۆستایی پێیوایە، ئەگەر هاتوو ئەم هەڵبژاردنەش سەربگرت و پەرلەمانی نوێی عێراق دەستبەرکار بێت، ئەوا یەکەم کاری پەرلەمانی نوێ، بریتی دەبێت لە سزادانی کۆمسیۆن؛ بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە ساختەی بەڕێوە بردووە. خۆیان یەکەم باجی ئەم هەڵبژاردنە دەدەن دوای دەستبەکاربوونی پەرلەمانی نوێ.