کورد دەتوانێت جارێکی دیکە عێراق بخاتەوە ژێر چەتری دەستوور؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کارێکی ئاسان نابێت جارێکی دیکە عێراق بهێنرێتەوە ژێر چەتری دەستوور، چونکە ئەوان واهەست دەکەن ئەو دەستوورە لە کاتێکدا نوسراوە شیعەکان لە هەڵوێستێکی لاوازدابوون و سەرەتایان بووە. 

دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق بڕیاربوو ئه‌و ده‌وڵه‌تەی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت و ته‌وافق دروست ببێت، تینێکی گەورە بە فیدراڵیەتی عێراق بدات، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا و چوار ساڵی ڕابردووی حکومڕانی عێراق دەرخەری ئەو ڕاستییە تاڵەیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، رێناس جانۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بەوەی کورد دەتوانێت جارێکی دیکە عێراق بخاتەوە ژێر چەتری دەستوور؟ دەڵێت “من لەو باوەڕەدا نیم کارێکی ئاسان بێت جارێکی دیکە حکومەتی عێراق بێتەوە ژێر چەتری دەستوور، لەبەرئەوەی ئەمانەی ئێستا دەسەڵاتدارن لە عێراقدا، دەیانەوێت حکومەتێکی مەزهەبی شیعی تائیفی دروست بکەنەوە”.

رێناس جانۆ گوتیشی “ئەوانەی، کە لە حیزبی دەعوە و هاوشێوەکانی بوونە ئامانجیان گەڕانەوەی مەزهەبی شیعی بووە بۆ ناو عێراق، ئێستاش ئەگەر کاریگەری ئەوان بەردەوام بێت، بێگومان کارێکی ئەستەم دەبێت جارێکی دیکە بێنەوە ژێر چەتری دەستووری عێراق”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەگەر رەوتە مەدەنیەکان ڕەنگدانەوەیان هەبێت لەناو حکومەتی داهاتووی عێراق، رەنگە کارەکە ئاسانتر بێت، بەڵام ئەوان واهەست دەکەن ئەو دەستورە لە کاتێکدا نوسراوە شیعەکان لە هەڵوێستێکی لاوازدابوون و سەرەتایان بووە، و دەشڵێت “ئەوان ئەگەر بەدەستی خۆیان بێت و دەرفەتیان هەبێت و بشزانن سەرکەوتن بەدەست دەهێنن، جارێکی دیکە دەستوور دەگۆڕن و دەیگەڕێننەوە خاڵی سفر”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com